هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "ئه‌و گرانیه‌ی ئێستا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هەیە بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه‌ش گرانبوونی كاڵا له وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ر."
سه‌روه‌ر هاواری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا له بازاڕەكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه، لە سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخدا هاتووه و له وڵاتی دووه‌م كاڵا گرانتر بووه، به‌راورد به ڕابردوو، هۆكارێكی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌یه، ئێستا به‌هۆی ڕه‌وشه‌كه كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه دڵنیایی وه‌رده‌گرن، چونكه کە مه‌ترسی په‌یدابوو ئاماده نین باجه‌كه‌ی بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو جیهان نرخ به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام وڵات تا وڵات جیاوازه."
هاواری گوتیشی"كاتێك كاڵا له بازاڕ كه‌م دەبێت و خواست زیاد دەبێت، ئۆتۆماتیكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازاڕ و نرخیش ده‌بێت، دره‌نگ گه‌یشتن یه‌كێكه له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بازاڕە، چونكه ئه‌گه‌ر كاڵایه‌ك پێشتر به مانگێك بگه‌یشتبایه هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كاتێكی زۆر زیاتری پێده‌چێت."
په‌یوه‌ست به سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێت "سیسته‌می ئه‌سیكۆدا هۆكارێكی دیكه‌یه، چونكه بازرگانانی ئێمه كاتێك نه‌چوونه‌ته ناو سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، كاڵا به دۆلار ده‌كڕن، دۆلاریشیان به نرخی سه‌كۆ پێ نادرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاڵا به نرخی دۆلاری بازاڕ بكڕن، ئه‌و نرخه‌ش ده‌چێته‌وه سه‌ر كڕیار."
سه‌روه‌ری هاواری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "لیژنه‌كانی ئێمه چاودێری ڕه‌وشی بازاڕ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ به نرخەکاندا دەچنەوە، به‌ڵام كاتێك بازرگان مه‌نافێستی كڕینی لابێت، ناتوانین فشاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ دابه‌زاندنی نرخ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگان‌یش به مافی خۆی ده‌زانێ سوود بخاته سه‌ر كاڵا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێ پێداویستی ڕۆژانه هه‌یه ئێمه زۆر توندین له‌سه‌ر چاودێریكردنی، بۆ نموونه نان، کە پێویستیه‌كی ڕۆژانه‌یه و چاودێریی له‌سه‌ره."
قائید میرۆ