ھەولێر-KDP. info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، پێشوازیی لە بەڕێز دانیال هون، کرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز هون ـی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ سویسرادا گێڕاوە و هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە بەڕێز دانیال هون، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە عێراق، بە پێزانینەوە لە هاریکاری و پشتیوانییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دوا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.