به‌غدا -KDP. info- ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده عێراق قه‌یرانی دارایی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گرفته‌ی مووچه كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ش بۆ ئەو ئاڵۆزیانە دەگەڕێتەوە کە له ناوچه‌كه هه‌یه، چونكه داهاتی عێراق له‌سه‌ر نه‌وته و هه‌ركاتێك هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕابگیرێت ئه‌و گرفته دروست ده‌بێت."
د.مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، ڕاوێژكاری ئابوریی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "عێراق بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه 3. 3 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه، به‌ڵام فشاری زۆر هه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ده‌كرێت و مووچه‌ی مانگی حه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردن، چونكه عێراق توانای چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه و مووچه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت."
د.مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی "هۆكاری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانی داراییەی عێراق بۆ ئاڵۆزیەکانی ناوچه‌كه دەگەڕێتەوە، چونکە بووەته هۆی وه‌ستانی نه‌وتی عێراق بۆ ده‌ره‌وه، داهاتی سه‌ره‌كی عێراقیش له‌سه‌ر نه‌وته، بۆیه ئەگه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت پێویسته عێراق بیر له جێگره‌وه‌ی داهاتی نه‌وت بكاته‌وه و خه‌رجییه‌كان كه‌مبكاته‌وه و داهاتی نانه‌وتی زیاتر بكرێت، ته‌نیا خه‌رجی بۆ كاره پێویسته‌كان ته‌رخان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو تووشی قه‌رزی زۆر نه‌بێت، بۆیه ئه‌م دۆخه‌ی هه‌یه كاتییه و پێویسته ئه‌مه ببێته وانه‌یه‌ك بۆ عێراق، ناكرێت ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌ستێت."
بڵند ئیبراهیم