بارزان -KDP.info- هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری بارزان باس له كاریگه‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی باڵنده ده‌كه‌ن، ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش ده‌ڵێ "پڕۆژه‌ی ئاوی باڵنده- بارزان گونده‌كانی بووژاندوەته‌وه و كێشه‌ی كه‌مئاوی چاره‌سه‌ر كراوه."
گوڤان وه‌لاتژێری، دانیشتوی ده‌ڤه‌ری بارزان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شێخ بابۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه، چونكه پڕۆژه‌ی ئاوی باڵنده پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه و توانیویه‌تی كێشه‌ی كه‌مئاوی له سنووری بارزان و به‌شێك له گونده نزیكەکانی سه‌ر به قه‌زاكانی ئاكرێ و خه‌لیفانیش چاره‌سه‌ر بكات، بێگومان پێش ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه كێشه‌ی كه‌مئاوی هه‌بوو، به‌ڵام دوای كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه سه‌داسه‌د كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه."
مسته‌فا هه‌مدلی، كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڤه‌ری بارزان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان كێشه‌ی كه‌مئاوی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌می بارانی ساڵانی ڕابردوو و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان سه‌رچاوه‌كانی ئاوی سروشتی به‌شی هاووڵاتیان ناكه‌ن، یه‌كێك له و ناوچانه‌ش سنووری ئێمه‌بوو، پڕۆژه‌ی ئاوی باڵنده بۆ چه‌ندین ساڵ كێشه‌ی كه‌مئاوی بنبڕ كرد، دوای كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له مانگی ڕابردووەوە هه‌ست ده‌كه‌ین دەڤەرەکەمان ئاوه‌دانتر بووه، بێگومان ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌م به تێچوویه‌كی زۆر و هه‌م به هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆریش هاتووەته به‌رهه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و تیمی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین."
ڕه‌مه‌زان زه‌كه‌ریا، ڕۆژنامه‌نووس و دانیشووی گوندی هه‌رنی ده‌ڤه‌ری ئاكرێ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پڕۆژه‌ی ئاوی باڵنده یه‌كێكه له ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی حكوومه‌تی هه‌رێم، پێش ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه خه‌ڵكی ئه‌و سنووره ساڵانه كێشه‌ی كه‌مئاویان هه‌بوو، گوندنشینان ناچاربوون به‌شێكی داهاتیان بۆ كڕینی ئاو خه‌رج بكه‌ن، دابینكردنی ئاو به كوالێتییه‌كی به‌رز ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه، تەنانەت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریش هه‌یه، خه‌ڵكی زیاتر هان ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان، نابێت له‌بیریش بكه‌ین ئاو سامانێكی نیشتمانییه و پێویسته هاووڵاتیان ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن ئاو به‌فیڕۆ نه‌درێت."
قائید میرۆ