Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و دەرهاوێشتەکانی ئاڵۆزیی و  گرژییەکانی ناوچەکە لەسەر سەقامگیری و ئابووریی جیهانی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی هەرێم.