هه‌ولێر-KDP. info- به‌رێوبه‌ری گشتی یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له‌ئێستادا دابه‌شكردنی زه‌وی خێراكراوه و گه‌یشته زیاتر له100هه‌زار پارچه زه‌وی کە دابه‌شكراوه و فۆرمی وه‌رگرتنی زه‌وی بۆ گرێبه‌سته‌كانیش ئاماده‌كراوه.
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ، به‌رێوبه‌ری گشتی یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پرۆسه‌ی وردبینی كردن لای ئێمه له‌كۆتاییدایه و ته‌نیا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مابوو ئه‌وانیش 2هه‌زار ناوی تازه‌یان بۆ ئێمه ره‌وانه‌كردووه كه ئه‌وانیش مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی كه گرنگترینیان هه‌شت ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و سودمه‌ند نه‌بوبێت له‌وه‌رگرتنی زه‌وی، بۆیه ئێستا خه‌ریكی وردبینیكردنین له‌ناوه‌كان ته‌واوبیت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه ده‌كرێت بۆ ره‌زامه‌ندی و دواتر ده‌درێته شاره‌وانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویان بۆ ته‌رخان بكرێت و به‌سه‌ریان دابه‌ش بكرێت.
سه‌ربه‌ست مه‌ولود گوتیشی، به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر مووچه‌خۆرێك مه‌رجه‌كان بیگرێته‌وه زه‌وی پێده‌درێت و ئێستا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خێراكراوه و به‌رده‌وام وله هه‌موو شاره‌كان له دهۆك وهه‌ولێر و سلێمانی وزاخۆ و سۆران و شاره‌كانی دیكه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌فته‌ی داهاتوو له هه‌ولێر وه‌جبه‌ی هه‌شته‌می زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت، بۆیه ئێستا زیاتر له100هه‌زار كه‌س زه‌وی وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامیش ده‌بیت و ئه‌مساڵ بڕیاره زۆرترین زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌ش بكرێت ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه.
ده‌شڵێت، بۆ گرێبه‌سته‌كانیش چاوه‌رێی چاوه‌رێی گه‌یشتنی رێنمایه‌كانین له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاره به‌م نزیكانه بگاته ده‌ستمان و ئێمه فۆرممان بۆیان ئاماده‌كردووه و بڕیاره له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان قسه بكه‌ین و ده‌ست به رێكاره‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیش وه‌كو هه‌میشه‌یه‌كان ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه زه‌وی وه‌ربگرن.
بڵند ئیبراهیم