به‌غدا-KDP. info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی "به‌فه‌رمی داوامان كردووه گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه هه‌میشه‌یی، كاری جدی ده‌كه‌ین له بودجه‌ی 2027 گرێبه‌سته‌كان بكرێنه هه‌میشه‌یی."
د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵی جدیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه هه‌میشه‌یی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراومان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق كردووه، خۆیشیان سه‌ردانیان كردووین و داوامان لێ كردوون، هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك و گرێبه‌سته‌كانی هەرێمی کوردستان بكرێنه هه‌میشه‌یی."
د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار گوتیشی "بڕیاره له دامه‌زراندنی بودجه‌ی 2027 گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه هه‌میشه‌یی، ئه‌مساڵ عێراق بودجه‌ی نابێت و ساڵی داهاتوو بودجه ده‌بێت، بۆیه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه بكرێنه هه‌میشه‌یی."
بڵند ئیبراهیم