Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"هەڵەبجە لە بەرهەمە کشتوکاڵى و باخدارییەکان زۆر باش پێشکەوتووە"

ھەڵەبجە-KDP. info-  لە چوارچێوەى گرنگیدانى حکوومەتى هەرێمی کوردستان بە کەرتى کشتوکاڵى و باخدارى، ساڵانە ڕووبەرى چاندن زیاد دەکات، لە هەڵەبجە بەرهەمى کشتوکاڵى، باخدارى، ئاژەڵ و پەلەوەرى زۆر زیادى کردووە، %١٥ی لە ناوخۆ ساخدەبێتەوە ٨٥%ی بەرهەمەکانیش هەناردەى بازاڕەکانى کوردستان و عێراق دەکرێت."

ستار مەحموود، بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند "هەڵەبجە و شارەزوور، دەشتێکى بەپیتى کشتوکاڵى هەیە، هەموو جۆرەکانى بەرهەمێکى کشتوکاڵى تێدا دەچێندرێت و بەرهەم دەهێندرێت، لە سامانى ئاژەڵ و پەلەوەریش لە ئاستێکى زۆر باشداین.
دەتوانین بڵێین زۆربەى بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئاستى پێداویستى پارێزگاى هەڵەبجە زۆر زیاترە، %١٠ بۆ %١٥ی لە علوەى هەڵەبجە ساخ دەبێتەوە، ئەویترى هەناردەى بازاڕەکانى کوردستان و پارێزگاکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق دەکرێت.
ئێستا گرنگى زیاتر بە چاندنى پەتاتە دەدرێت،  ئەمساڵ ٤٢٥ دۆنم زەوى بە پەتاتە داچێندرێوە، بەرهەمەکەى ٣٤٥ تەن بووە."
ستار مەحموود کوتیشی "لە پارێزگاى هەڵەبجە ڕووبەرى ١٠ هەزار دۆنم زەوى باخى هەنار هەیە، ساڵانە بەرهەمەکەى لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ هەزار تەنە، هەڵەبجە بەگشتى لە ڕابردووەوە ڕووبەرى باشى باخى هەنارى هەبووە، هەناردەکردنى بەرهەمەکان بۆ بازاڕەکانى دەرەوە، کاریگەرى هەبووە لەسەر فراوانبوونى بەرهەمە کشتوکاڵى و باخدارییەکان، هەناردەۆردی هەنار لە ساڵانى ڕابردوو بۆ بازاڕەکانى جیهان خاڵێکی ئەرێنی بووە."
عەزیز رەسوڵ