ھەولێر-KDP.info- بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی دەکات.
دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی بە بۆنەی(١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی
دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی وەک کەناڵێکی نێوخۆیی دەستکەوت و هەنگاوێکی گرنگیی پارتیمانە لە بواری ڕاگەیاندن.
ئەو کەناڵە لە ڕێگەی چالاکی و بەرنامەی ڕۆژانەیدا بە تەنگ داواکارییەکانی دانیشتوانی شاری سلێمانی و ئەو ناوچەیە هاتووە و سەلماندوویەتی کە لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییەی دایە.
لەم دەرفەتەدا وێڕای پشتیوانیی زیاتری خۆمان بۆ بەرەو پێشچوونی ئەو کەناڵە گرنگە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و گوێگران و بینەرانی ئازیز دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، پەیامی ڕاست و دروستی خۆتان بگەیەنن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۱ی تەموزی ٢٠٢٦