Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فراکسیۆنی پارتی بەیاننامەیەک لە ٤٣یەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان بڵاو دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ٤٣یەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی بارزانییەکان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پێویستیی بەدواداچوونی حکوومەتی فیدراڵی بۆ دۆزینەوەی ڕوفاتی قوربانییان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان کردەوە.

ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:

بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی ٤٣یەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی بارزانییەکان

لە ٤٣یەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکاندا، بە ڕێز و شکۆوە یاد ٨٠٠٠ بارزانی سڤیل دەکەینەوە. کە لە ٣١ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٣دا، تەنها بەهۆی کوردبوونیانەوە، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، بە دڕندانەترین شێوە بێسەروشوێنکران.

جینۆسایدی بارزانییەکان لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ڕێکخراوی ڕژێمی دیکتاتۆریی بۆ سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادە و لەناوبردنی گەلی کوردستاندا ئەنجام درا، دواتریش شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاگواستن و وێرانکردنی هەزاران شارۆچکە و گوندی بەدواداهات.

لێرەوە لە سەکۆی ئەو یادە خەمگینەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانییانی جینۆسایدی بارزانییەکان و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دادەنوێنین، جەختیش دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق هەرچی زووترە بە بەرپرسیارێتی دەستووری و یاسایی خۆی هەستێت لە دۆزینەوەی گشت ڕوفاتەکانی قوربانیان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، لەگەڵ بەردەوامی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و گەرەنتی کردنی گەلی کوردستان لە دووبارەنەبوونەوەی تاوانی لەو چەشنە لە داهاتوودا.

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

٣١ی تەممووزی ٢٠٢٦