Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هێمن هەورامی لە زاخۆ: بەرئەنجامی سەرکەوتنەکانی پارتی بەرهەمی هەوڵی بەردەوامی کادیرانمانە

زاخۆ-KDP.info- د. هێمن هەورامی لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٨ی زاخۆ، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ کادرانی سنوورەکە ئەنجام دا و جەختی لە پەرەسەندنی چەندایەتی و جۆرایەتیی ڕێکخستنەکانی پارتی و دوایین ڕەوشی سیاسی کردەوە.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی٧ی٢٠٢٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، سەردانی لقی ٨ی زاخۆی کرد.

دیدارەکە بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی یاریدەدەر، ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ڕێکخستن، ھەروەھا یاریدەدەر و بەرپرسی ڕێکخستنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ بەرپرس و کارگێڕانی لق، بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەکان و بەرپرس و کارگێڕانی ڕێکخراوەکانی سنووری لقی ٨ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، د. هێمن هەورامی بە وردی خاڵەکانی پەیوەست بە کاری ئۆرگانەکان، ھەڵسەنگاندنی کاری ڕێکخستن لە سنووری ئۆرگانەکانی لقی ۸، کارو پلان و بەرنامە جێبەجێکراوەکان لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی و ئەو پێشکەوتن و سەرکەوتنانەی لە کاری ڕێکخستن و ھەڵبژاردنەکان کە لەم سنوورە ھاتوونەتە دی، شیکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بۆ کاری ئایندە، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن بەرچاو ڕوونی ئەرکی ڕێکخستن بۆ ھەڤاڵان شیکردەوە. سەبارەت بە دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە، ڕوانگە و ھەڵوێستی پارتی بۆ ھەڤاڵان ڕوونکردەوەو وەڵامی پرسیار و سەرنج و تێبینیی و پێشنیارەکانی دانەوە.