ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی پێنجشەممە 30ی تەمووزی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.