هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد، ھەروەھا سوپاسی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠-٧-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئالبرێشت فون ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی، لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان. ھیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست.
چاکسازییەکانی حکوومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
