Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا دەکات

ھەولێر-KDP.info-​ ئەمڕۆ چوارشەممە 7/29، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە.

وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزاری پەنابەری سووری لە ساڵانی ڕابردوودا. ئاماژەشی بە هەنگاوەکانی حکوومەتی سووریا دا بۆ گرنگیدان بە خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریا.

سەرۆکی حکوومەت ئامادەییی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو هاوکاری و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ حکوومەتی سووریا و پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.