به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی زیندانیانی سیاسیی بۆسه‌ر به‌غدا مینحه‌یان درێژ ده‌كاته‌وە و ساڵی نوێ له‌سه‌ر به‌غدا سوودمه‌ند ده‌بن."
كه‌وێ میرۆ، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕێ فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له مانگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسیی بۆسه‌ر به‌غدا کرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیندانیانی هه‌رێم ناتوانن سوودمه‌ندبن له وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی له‌لایه‌ن به‌غداوه، مه‌سروور بارزانی فه‌رمانی ده‌ركرد هه‌موو ئەوانەی پێشتر زەویان وەرنەگرتووە، له هه‌رێم سوودمه‌ند بن."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی گوتی" به‌پێی یاسای هه‌رێم زیندانی سیاسی بۆماوه‌ی 10 ساڵ ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگانه، به‌ڵام به‌پێی یاسای فیدراڵ سوودمه‌ندبوون بۆ ماوه‌ی 15 ساڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش له وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می زیندانیانی سیاسیی تا وه‌جبه‌ی هه‌شت ماوه‌ی وه‌رگرتنی مینحه‌یان ته‌واوبووه، به‌ڵام كه دۆسیه‌كان گوازرانه‌وه بۆسه‌ر به‌غدا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه‌ش سوودمه‌ند ده‌بن."
كه‌وێ میرۆ ڕوونی كرده‌وه "دوای وه‌جبه‌ی هه‌شت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ماون بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ سوودمه‌ند ده‌بن، ئێستا ڕێكاره‌كان به‌ڕێوه ده‌چن و شاندی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش سه‌ردانی به‌غدای كردووه، پێشبینی ده‌كه‌م له ساڵی نوێ زیندانیانی سیاسی مینحه‌یان له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ خه‌رج بكرێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی یاسای ماف و شایسته‌كانی زیندانیانی سیاسییە."
قائید میرۆ