Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی و یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی ڕێکخراوە پیشەیییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن

 هەولێر -KDP.info- بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کاری سەندیکایی و کاراکردنەوەی پرۆسەی دیموکراتی لەنێو ڕێکخراوەکاندا، ڕێکخراوە پیشەیییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لە شاری هەولێر واژۆ کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی تەمووزی 2026، لە بارەگای بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز بە سەرپەرشتیی هاوبەشی ئەمەل جەلال، بەرپرسی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی ی.ن.ک، و د. ئاراس خۆشناو، بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی پ.د.ک، بە ئامادەبوونی شاندی یاوەری هەردوولا بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی هەردوو لایەن بە وردی گفتوگۆیان لەسەر گەڵاڵەکردنی ستراتیژێکی هاوبەش کرد بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار لە پێناو گەشەپێدانی کاری پیشەیی لەنێوان سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستاندا.تەوەرە سەرەکییەکانی لێکتێگەیشتنەکەش بریتی بوون لە جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی ڕێکخراوەکان ببنە ڕەنگدانەوەی خواست و مافەکانی جەماوەرەکەیان و لەسەر بنەمای کاری هاوبەش بپەڕنەوە بۆ قۆناغێکی نوێ، پەلەکردن لە ڕێکارەکانی بەستنی کۆنفرانس، کۆنگرە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە زووترین کاتدا، بە مەبەستی خوێنکردنەوە بە بەری پێکهاتەی ڕێکخراوەکاندا، هاوکات بۆ دەستپێوەگرتن و جێبەجێکردنی کردارییانەی تەوەرەکان، کۆبوونەوەکە بە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەردوو لایەندا کۆتایی هات.