Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حاجی هەمزەی هەڵشۆیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (هەمزە عەبدوڵڵا هەمزە) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (هەمزە عەبدوڵڵا هەمزە )

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (هەمزە عەبدوڵڵا هەمزە) ناسراو بە (حاجی هەمزەی هەڵشۆیی) مان پێگەیشت.

بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦