Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەرەنسای کرد بۆ ڕۆڵ و کارکردنی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی و دۆستایه‌تی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرک و بەرپرسیارەتیی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەهێز و پشتیوانیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌كه‌، ئاڵوگۆڕ کرا.