Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7/27 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.هەروەها پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا ، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.