Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پشتیوان سادق: هەنگاوەکانمان بۆ دەرچوونە لە چەقبەستوویی سیاسی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ لێژنە ناوچەکانی نەورۆز و زانستی لقی ١٦، کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق، پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی ڕێکخستنەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی٧ی٢٠٢٦، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە بەشداری جوان یونس ڕۆژبەیانی و ئاری فاروق نانەکەلی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لەگەڵ ھەڤاڵانی لێژنە ناوچەکانی نەورۆز و زانستی لقی ١٦، کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق، دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و کوردستانی خستەڕوو، ھەروەھا دۆخی پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراق و بەرز نرخاندنی پڕۆژەو ھەنگاوەکانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاراستەی چارەسەری ئەو کێشانەی کە بۆ ھەرێم بەئەنقەست دروستکراون باسکرد.

لەتەوەرێکی تردا پشتیوان سادق، تیشکی خستەسەر کاریگەری و ئاڵۆزی و شەڕی ناوچەکە و دروستبوونی قەیران، بەتایبەتی سووتەمەنی، ھەروەھا پلان و بڕیاری حکوومەتی کوردستان بۆ چارەسەری بنەڕەتی، کە ئێستا کێشەکان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچن، ھەروەھا دواین پێشھاتەکانی پێکھێنانی حکوومەت و ھەوڵەکان بۆ دەرچوون لەم دۆخە سیاسیەی کە لە ھەرێمدایە خرایە ڕوو.

ھەر لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر پێزانینی بۆ ڕێکخستنەکان نیشاندا، کە ڕۆژانە ھەڤاڵان ھەریەکێک بەپێی ئەرکی خۆیی و بەگیانی بەرپرسیارانەوە لەخزمەتی کاروباری ھاووڵاتیان دان، لەژێر سایەو ڕێنوێنی "جەنابی سەرۆک بارزانی" ھەڤاڵانی پارتی بەسەنگ و ھێزی جەماوەرییەوە، ئەرکەکانیان بەجێ دەگەیەنن.