Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر وێڕای ئاماژەدان بە سەردانی سەرۆک بارزانی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ ڕۆما و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان، جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ قووڵترکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم.

بارودۆخی سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.