Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا  کونسوڵی گشتیی بریتانیا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بۆ مالئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و خەلکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە هەمیشە پاڵپشتیان بوونە لە ئەرک و کارەکەیدا و جەختی لە گرنگی بەردەوامی و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان بریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها هیوای سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی بەردەوامی بۆ هەرێمی کوردستان خواست.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی بریتانیای لە هەولێر کرد بۆ ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی لەو پەیوەندییە مێژوویانە کردەوە کە لە نێوان گەلی کوردستان و بریتانیا هەبووە و سوپاس و پێزانینی بۆ گەل و حکومەتی بریتانیا هەبوو لەمەڕ هەڵوێستە مێژووییەکانیان بەرانبەر گەلی کوردستان.

باردودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دواپێشهات و ئالنگارییەکان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.