به‌غدا -KDP.info- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدراڵ ده‌ڵێ "زۆربه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی تۆمار كردووه، حکوومەت ئاسانكاری زۆریش بۆ هاووڵاتییان دەکات."
حوسێن سه‌بری، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی فۆرمی خۆراك سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووه، توانیومانه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا سیسته‌مه‌كه له وه‌ره‌قه‌وه بگۆڕین بۆ ئه‌لیكترۆنی، له هه‌رێمی كوردستان 95%ی هاووڵاتییان خۆیان له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی فۆرمی خۆراك تۆمار كردووه، ئێستا ئه‌وانه‌ی ماون ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن، چونكه به هه‌ر هۆكارێك كه‌سێك خۆی تۆمار نه‌كردبێت مافی هه‌یه به‌شداری بكات."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم ده‌شڵێت "پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له نێو سیسته‌می ئه‌لكترۆنی ده‌ستی پێكردووه، پێشتر تیمه‌كان بەگشتی خه‌ریكی تۆماركردنی هاووڵاتییان بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ی خۆیان تۆمار نه‌كردووه ئه‌وانه‌شی له‌دایك ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن."
حوسێن سه‌بری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاسانكاری زۆری بۆ هاووڵاتییان كردووه له كاتی گواستنه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه، چونكه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌شه خۆراكی خۆی بگوازێته‌وه بۆ لای ئه‌و بریكاره‌ی ده‌یه‌وێت، حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌ندێ ڕێكاری دیاری كردووه پشت به پشتگیری موختار ده‌به‌ستێت و چه‌ندین ڕێكاری دیكه‌ی داناوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم ئاسانكاری زۆری كردووه بۆ هاووڵاتیان، چه‌ندین ڕێكاری لابردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی به ئاسانی كاره‌كانی ئه‌نجام بدات."
قائید میرۆ