به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "په‌ره‌له‌مانتارانی پارتی له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسانه دەکەن کە په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هەیە. به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیش ڕاگه‌یەندراوه دوای چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌درێت."
د.ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئێستا فراكسیۆنی پارتی كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات، ڕۆژانه سه‌ردان و دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ئەنجام دەدات، چ له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆن یانیش په‌رله‌مانتاری فراكسیۆن، چونكه ده‌مانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، كوتله‌ی پارتی له به‌غدا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزه و چاوی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ره، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ زیاتر نزیكبوونه‌وه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بچه‌سپێنین."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی گوتیشی "په‌رله‌مانتارانی پارتی له هه‌موو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ئەندامیان هه‌یە، هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده بكرێت و په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌و لیژنه‌یه كار بۆ به‌هێزكردنی ده‌سەڵاتی هه‌رێم و جێگیركردنی ماف و شایسته ده‌ستووریه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی حیسابی خیتامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه."
په‌یوه‌یست به ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون، د.ئه‌شواق جاف ئاشكرای كرد" ڕاسته ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا تێپەڕیوە و هێشتا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه نه‌دراوه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیی باسی ده‌كرێت، له‌دوای پشووی چله‌ی ئیمام حوسێن، پرسی ده‌نگدان به‌و وه‌زیرانه‌ی ماون ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌دات."
قائید میرۆ