هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."
ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌زینی نرخی به‌نزین به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه پرۆسه‌یه‌كی تازه‌یه، ماوه‌یه‌كی پێویسته تاوه‌كو پلانی دانراو به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت، له‌سه‌ر ئاستی باڵا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌رده‌وام و ڕۆژانه حكوومه‌ت بڕی به‌نزینی زیاتر دابین ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كان کەم نەبێت، دوێنێ 26 ته‌نكه‌ری به‌نزینی 750 دیناری و حه‌وت ته‌نكه‌ری به‌نزینی 850 دیناری دابه‌ش كراوه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له دابه‌شكردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌نزینخانه‌كان به‌نزینیان بۆ دابین بكرێت و گرفتی كه‌می به‌نزین نه‌مینێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌جدی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌و گرفته له ماوه‌یه‌كی نزیك چاره‌سه‌ر ده‌بێت، نرخه‌كانیش به‌و شێوه‌یەی دەبێت کە دیاری كراوه، هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت."
ئاری كاكه‌شین گوتیشی "بۆ به‌نزینی موحه‌سه‌ن و سوپه‌ریش نرخه‌كان وه‌كو خۆی ده‌بێت، موحه‌سه‌ن هه‌زار دینار بۆ هه‌رلیترێك و سوپه‌ریش نرخی یه‌ك لیتر هه‌زار وم200دینار ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات و به نرخێك پێیان ده‌دات زیانیان به‌ر نه‌كه‌وێت، بۆیه ئێستا گرفتی كه‌می به‌نزین له هه‌ولێر به‌ره‌و چاره‌سه‌ره."
بڵند ئیبراهیم