هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو درۆنانەی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
ئەمڕۆ هەینی، 24ـی تەمموزی 2026، دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 9:32 تا 9:45ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە .
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، درۆنەکان لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەو.