Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە KDP.infoوە وادەی کۆتاییهاتنی ناوتۆمارکردنی هاووڵاتییان بۆ فەریزەی حەج بزانە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی ناوتۆمارکردنی هاووڵاتییانی بۆ فەریزەی حەج دیاری کرد و جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو بەڕێوە دەچێت.

کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ''پرۆسەی ناوتۆمارکردنی حاجیان تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٥ی ئابی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو بەردەوام دەبێت.

گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکوو ئێستاش پرۆسەکە بەپێی پلانە داڕێژراوەکان و زۆر بە سەرکەوتوویی لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و کار ئاسانیی تەواو بۆ هاووڵاتییان کراوە.

 

ئەژین غەفار