هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتی پڕۆگرامی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "گۆڕانكاری له پڕۆگرامی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، تا ئێستا گۆڕانكاری له 120 په‌رتووكی پڕۆگرامی خوێندن كراوه و به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 25ملیار دینار په‌رتووك چاپكراوه، تا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاماده ده‌بن و دەخرێنە به‌رده‌ستی قوتابی و ماموستایان."
ماموستا حه‌سه‌ن سه‌رتیپ جاف، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی پڕۆگرامی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری له پڕۆگرامی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 120 په‌رتووك به پێنج زمان و دوو شێوه‌زار گۆڕدراوه، له‌وانه گه‌وره‌ترین پاكێجی باخچه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی منداڵان و ماموستایان، له ته‌واوی عێراق هاوشێوه‌ی نه‌بووه، په‌رتووكه‌كانی بیركاری پۆلی چوار و پێنج و شه‌ش گۆڕدراوه به هه‌موو زمانه‌كان، زانستی پۆلی هه‌شت و نۆ گۆڕدراوه، سێ په‌رتووكی هونه‌ر پۆلی حه‌وت، هه‌شت و نۆ گۆڕدراوه، كوردی پۆلی شه‌ش و كیمیای پۆلی 11و 12به هه‌موو زمانه‌كان و بیركاری زانستی و وێژه‌یی پۆلی 10و11به هه‌موو زمانه‌كان، ئه‌وانه هه‌مووی بۆ ساڵی نوێی خوێندن گۆڕدراون و ئاماده ده‌بن بۆ خوێندن."
ماموستا حه‌سه‌ن سه‌رتیپ جاف گوتیشی "بۆ ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 25ملیار دیناری ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه له وڵاتی ئیمارات چاپ بکرێن، هه‌موو چاپه‌كانیش بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە 15/9 له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاماده ده‌بن."
ده‌شڵێت "گۆڕانكاری له پڕۆگرامی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئێستا گۆڕانكاری له80%ی ته‌واوبووە و 20%ی ماوه، بڕیاره تا 2029 گۆڕانكاری ته‌واو له پڕۆگرامی خوێندن بكرێت."
بڵند ئیبراهیم