به‌غدا-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی دهۆك گوتی "له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوە، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌م ڕه‌وانه‌ی وڵاتانیش بكرێن."
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "پارێزگای دهۆك بۆته ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی، به‌رهه‌مه‌كانیشی له ناوخۆ، عێراق و ده‌ره‌وه ساخ ده‌كرێنه‌وه، پار 2هه‌زار و 300 ته‌ن به‌رهه‌می برنج، سماق، ته‌حین و هه‌نگوین ڕەوانه‌ی ده‌ره‌وه كراوە ئه‌مساڵیش ئاماده‌كاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێن، ساڵبه‌ساڵ به‌رهه‌می زیاتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجیەتی به‌رهه‌می ناوخۆ زیاتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكرێت و بازاڕی زیاتری بۆ بدۆزرێته‌وه."
ئه‌حمه‌د جه‌میل گوتیشی "جگه له‌وه ئه‌مساڵ به‌رهه‌می كشتوكاڵیش له دهۆك زۆر بووە و به‌رده‌وام بۆ عێراق ڕه‌وانه ده‌كرێت، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی بۆ عێراق ڕه‌وانه كراوه و به‌رده‌وامیش له هه‌موو جۆره به‌رهه‌مه‌كانی وه‌كو په‌تاته، ته‌ماته، خه‌یار، شوتی، كاڵه‌ك و هه‌موو جۆره به‌رهه‌مه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن و بۆ عێراقی ڕه‌وانه ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیه له عێراق و ده‌ره‌وه."
ده‌شڵێت "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ دراوه، به‌جۆرێك هه‌م به‌رهه‌م زۆر زیادی كردووه هەم بازاڕی بۆ له ناوخۆ و عێراق و ده‌ره‌وه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌رتی كشتوكاڵ به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندن دابێت."
بڵند ئیبراهیم