زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "په‌نجا كارگه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌كرێنه‌وه و دەبنە ڕەخسێنەری زیاتری دەرفەتی کار."
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بڕیاره په‌نجا كارگه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دروست بكرێن، كارگه‌كان به‌شێكیان ته‌واوبوونه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له قۆناغی جێبه‌جێكردنن، کە دوای ته‌واوبوونیان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری ئیداره‌كه ده‌بێت، چونكه به‌رهه‌میان ده‌بێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی بواری خۆیان ده‌كه‌ونه به‌رهه‌مهێنان، كارگه‌كانیش هه‌مه‌جۆرن و زۆربه‌ی كه‌رته‌كان له‌خۆ ده‌گرێن."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتیشی "به دروستكردنی په‌نجا كارگه ده‌رفه‌تی كاریش بۆ گه‌نجانی زاخۆ ده‌ڕەخسێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان ده‌توانن سوود له‌و كارگانه وه‌ربگرن و ببنه خاوه‌ن كاری خۆیان، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاره بۆ خه‌ڵكی كوردستان."
گوهدار شێخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له‌وه‌ته‌ی زاخۆ بڕیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌رچووه خاوه‌نی 28 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه له‌بواره‌كانی گه‌شتوگوزار و په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا و وه‌رزش، هه‌روه‌ها فراوانکردنی ماسته‌ر پلانی زاخۆ، پیشه‌سازی، بازرگانی و كشتوكاڵ، مۆڵه‌ت به 19 پڕۆژه‌ی دیكه‌ش دراوه به سه‌رمایه‌ی په‌نجاوسێ ملیۆن دۆلار."
قائید میرۆ