هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکى بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی و پتەوکردنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە سنووری پارێزگاکە ئەنجام دا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ـی تەممووزی ٢٠٢٦، بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی یاریدەدەران و هەڤاڵانی مەکتەب، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دا.
