ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/21، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به بەڕێز برێم کرد بۆ خزمه‌ت و ڕۆڵى بەرچاوى لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییه‌كان و دۆستایه‌تیى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ژیان و ئەرک و وێستگەی داهاتووی کارکردنیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، بەڕێز برێم خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بۆ کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه بۆ ئەو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌ى لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشكه‌شیان كردووه.
جەختكردنه‌وه له خواستیدوولایه‌نه بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش، دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.