Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو و جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان و عێراق خاوەنی پەیوەندییەکی بەهێز و مێژوویین لەگەڵ بەریتانیادا. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هەولێر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنی پێکەوەییە لەگەڵ حکوومەتی نوێی لەندەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو بەها هاوبەشانەی کە هەردوولا کۆدەکاتەوە.