هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (حوسێن ڕەشید هەینی کاوانی) دەکات و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو ڕادەگەیەنێت.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حوسێن ڕەشید هەینی کاوانی)مان بیست.
بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦