دهۆک-KDP.info- بە چاودێریی، بەرپرسی لقی یەک و بە ئامادەبوونی خانم (شارێ نەزیر) کارگێڕی لق، ڕێورەسیمی کۆتاییهاتنی خولی (٤٩)ی پێگەیاندن لە بارەگای لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم خولە کە لەلایەن بەشی پێگەیاندن، ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی یەکەوە ڕێکخرابوو، هاوکات بوو لەگەڵ یادی ٣٨ ساڵەی داستانا مەزنی خواکوڕک، ئەو داستانەی کە تەنها شوێنێکی جوگرافی نییە، بەڵکو سیمبولی بەرگری و قوربانیانی پێشمەرگە قارەمانەکانە و تێیدا ئیرادەی گەلی کوردستان بەسەر دوژمندا سەرکەوت و سەلماندی کە خاکی کوردستان بێ پارێزەر نییە.
لە چوارچێوەی ڕێورەسمەکەدا، د. نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەک، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ڕایگەیاند، "لەم کاتە پیرۆزەدا کە خولێک بە ناوی (پێشمەرگە) کۆتایی پێدەهێنین، ئامانجمان ئەوەیە کادیرانی ئێمە هەمیشە هەڵگری ئەو ڕۆحیەتی بەرگری و خۆڕاگرییە بن کە لە داستانی خواکوڕکدا تۆمار کرا. پێویستە لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر، ئەرکەکانی خۆیان بۆ خزمەتکردن و پێشخستنی کوردستان بەجێبهێنن."
لە کۆتایی ڕێورەسمەکەدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان و بەشداریکردن بەسەر سەرجەم پشکدارانی خولەکەدا دابەشکران، وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵ و کۆششەکانیان لە ماوەی بەڕێوەچوونی خولەکەدا.