Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تایبەت بە KDP. info..محمەد شوکری زانیاری لەسەر نرخ و شێوازی وەرگرتنەکە دەخاتە ڕوو

هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان گوتی "لەڕێگه‌ی دوو كۆمپانیا ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ جووتیاران ده‌كرێت، بۆ هه‌رته‌نێك 400هه‌زار دینار وەردەگیرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زیاتر له‌ 100هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جووتیاران وه‌ربگرن." 

د.محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "دوابـەدوای کـۆبـوونـەوەیـەکـی هـاوبـەش لـەگـەڵ هـەردوو گـەورە کـۆمـپـانـیـا قـەیـوان و خـۆشـنـاو، لـەسـەر دیـاریـکـردنـی نـرخـی گـەنـمـی جـووتـیـارانـی هـەرێـمـی کـوردسـتـان بـە ڕەچـاوکـردنـی دۆخـی جـووتـیـاران ڕێککەوتین و بـڕیـاردرا، یـەک تـۆن گـەنـم بـە 400 هـەزار دیـنـار لـەلایـەن هـەردوو کـۆمـپـانـیـای نـاوبـراو بـەپـێـی مـواسـەفـاتـی عـێـراقـی وەربگیرێت." 

د.محه‌مه‌د شوكری گوتیشی "لـەمـڕۆ بـە دواوە جـووتـیـارانـی بـەرهـەمـهـێـنی گەنم لـە شـارەکـانـی هـەرێـمـی کـوردسـتـان بـۆ سـاغـکـردنەوەی بـەرهـەمـەکـانـیـان، دەتـوانـن پـەیـوەنـدی بـە هـەردوو کـۆمـپـانـیـای خـۆشـنـاو لـە هـەولـێـر و دهـۆک، لـە سـلـێـمـانـی و دەڤـەری گـەرمـیـان و ڕاپـەڕیـنیش بە کـۆمـپـانـیـای قـەیـوان بـکـەن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زیاتر له‌ 100هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جووتیاران وه‌ربگرن، كه‌ ئامانجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیارانه‌." 

بڵند ئیبراهیم