Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد و رایگەیاند، ئەم هێرشانە بێ پاساون و دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین."

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریداوە کە بەردەوامیی ئەم جۆرە هێرشانە، "سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات" و داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە بە زووترین کات کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن و هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنرێت کە دەکرێنە سەر سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان.