Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە

ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ـی تەممووزی 2026، لە کاتژمێر 4:19 تا 5:25، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

شەوی چوارشەممە، 15ی تەممووزی 2026، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردبوو، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کاتژمێر 20:53 تا کاتژمێر 21:20، بە سەرکەوتوویی توانیویانە هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ جۆرە زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و دۆخی پایتەخت ئارامە.