دهۆك-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گتشی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك له ده‌ڤه‌ری سێمێل چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و شوێنی دامه‌زراندنی دووسه‌د كارگه‌ی تێدایه."
د.هه‌ڤاڵ سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له چوارچێوه‌ی هه‌وڵەكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك، له ناوچه‌ی سێمێلی نزیك دهۆك خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و شوێنی دامه‌زراندنی دووسه‌د كارگه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی بازرگانی وه‌ك كۆگا و شوێنی دیكه، جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، پرۆژه‌كه قۆناغی باشی بڕیوه، بە ته‌وابوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازرگانی ده‌بێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك گوتیشی "پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری ده‌بێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان ده‌ڕه‌خسێنێ. پڕۆژه‌كه ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان نیە، به‌ڵكوو بۆ عێراقیشە."
د.هه‌ڤاڵ سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پارێزگای دهۆك له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانی میوه له ئاستێكی به‌رزدایه، ساڵانه جووتیاران كێشه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیان هه‌یه، به‌ڵام به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه به‌رهه‌می خۆماڵی له‌و كارگانه ساغ ده‌كرێته‌وه، ئەوە دەرەنجامی بەڵێنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە، کە به جووتیارانی ئه‌و پارێزگایه‌ی دابوو، كێشه‌ی به بەبازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیان بۆ چارەسەر بکات.
قائید میرۆ