ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ئاماری فەرمیی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم درۆنەکان پێش پێکانی ئامانجەکانیان لە لایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.
دەقی ڕاگەیندراوی دژە تیرۆری کوردستان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە کاتژمێرەکانی ٢٠:٥٣ تا ٢١:٢٠، ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی ھەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.