Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر دەکات

قەتەڕ-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و، میری قەتەڕ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیاندا دەربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/15، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحەی پایتەختى قه‌ته‌ر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و له‌لایه‌ن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر پێشوازی لێ كرا.

سه‌رۆكی حکوومەت، بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەکەیان و گەلی قەتەر کرد و هیواى خواست خوای مەزن گیانى کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وایى بە هەمووان ببەخشێت.

میری قەتەڕ ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیاندا دەربڕی.