Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی ستراتیجیی بۆ ئاسایشی ئاو ناوە

ھەولێر-KDP. info-  بە ئامانجی پاراستنی ژێرخان و مسۆگەر كردنی ئاسایشی ئاو، حکووئمەتی هەرێمی کوردستان، کاری لەسەر دروستکردنی دەیان بەنداو و پۆند کردووە، ئەم پڕۆژانە جگە لە لایەنی ژینگەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و بەرەنگاربوونەوەی لافاو، پشتیوانییەکی گەورەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەکەن لە تەواوی هەرێمی كوردستان.

پڕۆژە ستراتیجییەکانی بەنداو

لە هەرێمی کوردستان، 26 بەنداو هەن، کە 9 بەنداویان لەم کابینەدا دروست کراون، کە کۆی تێچووەکەیان دەگاتە 265.7 ملیار دینار و توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە. وردەکاریی بەنداوەکان بەم شێوەیەیە:

1. بەنداوی گۆمەسپان: تێچوو: 95 ملیار دینار/ توانای گلدانەوە: 97.5 ملیۆن مەتر سێجا.

2. بەنداوی دوین: 88 ملیار دینار/ 100 ملیۆن مەتر سێجا.

3. بەنداوی دێوانە: 26.6 ملیار دینار/ 21 ملیۆن مەتر سێجا.

4. بەنداوی بەستۆڕە: 23 ملیار دینار/ 20 ملیۆن مەتر سێجا.

5. بەنداوی خنس: 9.2 ملیار دینار/ 7 ملیۆن مەتر سێجا.

6. بەنداوی ئاقوبان: 8.1 ملیار دینار/ 2.6 ملیۆن مەتر سێجا.

7. بەنداوی تووڕەجار: 5.8 ملیار دینار/ 2 ملیۆن مەتر سێجا.

8. بەنداوی شەوگێڕ: 5.6 ملیار دینار/ 2 ملیۆن مەتر سێجا.

9. بەنداوی چەمەرگە: 4.4 ملیار دینار/ 1.2 ملیۆن مەتر سێجا.

هاوکات 10 بەنداو لە جێبەجێکردندان، لە پلانیشدایە 24 بەنداوى دیکە دروست بکرێت، کە 6 بەنداویان ستراتیجین.

 

پۆندەکان

لە پاڵ بەنداوە گەورەکاندا، گرنگییەکی زۆر بە دروستکردنی پۆندەکان دراوە بۆ کۆکردنەوەی باراناو، کە بۆ مەبەستی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى و پاراوکردنی زیاتری ئاوی ژێرزەوی و کەمکردنەوەی مەترسییەكانی لافاو بەکار دێن.

• کۆی گشتیی پۆندەکان پێش کابینەى نۆیەم: 98 پۆند.

• پۆندە دروستکراوەکان لە کابینەی نۆیەم: 30 پۆند.

• ئەو پۆندانەی لە قۆناغی جێبەجێکردندان: 57 پۆند.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لە پرۆژەكانی گلدانەوەی ئاو لە ڕێگەی بەنداو و پۆندەکانەوە، كە سوودیان بۆ تەواوی هاووڵاتییان و کەرتی کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، ژینگە و گەشتیاری دەبێت، چەندین پڕۆژەی گەورەی دابینكردنی ئاوی پاکی لە شار و شارۆچکەکان ئەنجام داوە و بەشێکی دیکەشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

 

فەرمانگەى میدیا و زانیاری

15 تەمووز 2026