هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له پارێزگای دهۆك ده‌ڵێ "له پێنج ساڵی ڕابردوودا سه‌د پڕۆژه‌ی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌وار له دهۆك جێ بەجێ كراون، ده‌مانه‌وێ سوود له شوێنه‌واره‌كان ببینین بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیاران."
د.بێكه‌س بریفكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له پارێزگای دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پارێزگای دهۆك یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی زۆر شوێنه‌واری تێدایه، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و شوێنه‌وارانه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو سه‌د شوێنه‌وار نوژه‌ن كراونه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی نوژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی دهۆك به‌رده‌وامە، به‌شێك له‌و پڕۆژه به‌هاوكاری وڵاتانی جیهانی بووه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری دهۆك ده‌ڵێت "گرنگیدان به شوێنه‌وار ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێمه ئه‌شكه‌وتی چوارستێنمان هه‌یه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 25 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌واره‌یان كردووه و داهاتێكی زۆری بۆ حكوومه‌ت هه‌بووه."
د.بێكه‌س بریفكانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "شوێنه‌واره‌كان هۆكاری گرنگن بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیار، ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی گه‌شتیاران سه‌ردانی شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی دهۆك ده‌كه‌ن، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش شوێنه‌واره‌كان بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیار به‌كار ده‌هێنن."
قائید میرۆ