هه‌ولێر-KDP. info- نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوتی "له هه‌رێمی كوردستان په‌رشوبڵاوی به‌كاری میدیاوه دیاره، بۆ ئه‌وه‌ی كاری میدیا بەیاسا ڕێكبخرێت، تاوه‌كو په‌رله‌مان كارا ده‌بێته‌وه، پێویسته هۆبه‌یه‌ك دابنرێت ئه‌و كاره بکات."
حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه بێسه‌روبه‌رییه‌ك له ڕێكخستنی میدیا هەیە، ڕه‌نگه دابه‌شبوونی سیاسیش هۆكارێكی دیكه بێت له‌و په‌رشوبڵاویه‌ی میدیا، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌ناڵ كار له‌سه‌ر زیاتر نانه‌وه‌ی ناكۆكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دەکەن، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵانی ڕابردوو، نه‌خشه ڕێگایه‌كی بۆ ڕیفۆرمكردنی ژێرخانی بواری میدیا ئامادەکرد، چاوه‌ڕێی ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه، به‌ڵام ئێستا جۆرێك له په‌رشوبڵاوی له ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ش هه‌یه.
ئێمه پێمان وایه لە هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن هۆبەیەک دابنرێت و ببنه به‌شێك له‌و هۆبه‌یه، چونكه هه‌ندێك ڕێنمایی پێویستن بۆ دانانی هه‌ندێك ڕێكار، به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو له په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه."
حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین گوتیشی "له‌و ماوه‌یه نووسین و ڕای جیاوازمان بینی و ڕوویان له سه‌ندیكایه کە هه‌نگاوی پێویست بنێت، ئێمه دوو یاسامان له‌به‌رده‌ست دایە، بۆیه پێمان وایه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به میدیاوە هه‌یه، كاری بنه‌ما یاساییه‌كان بكه‌ینه بناغه و هه‌موو لایه‌ك به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كاری له‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه له یاساكاندا كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دەکرێت، به‌ڵام بۆ سەرپێچی لێپێچینه‌وه و سزای تێدا نیه.
پێویسته ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له‌و هۆبه‌یەوە ده‌رده‌چن ناوه‌ڕۆك بكرێته بنه‌ما، بۆیه ئێستا جه‌وهه‌ری كاری میدیا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نائیتیكی و ناپیشه‌یی ناوەڕۆكه، بۆیه پێویسته ناوه‌رۆك بكرێته بنه‌ما، ئایه ناوه‌ڕۆك تا چه‌ند به‌پێی ستاندارده‌كانەی كاری میدیایە له جیهاندا، چه‌ندیش له‌ڕووی پرۆفیشناڵی ڕاستە و چه‌ند به‌رپرسیاره‌تی نیشتمانی و ئه‌خلاقی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن."
ده‌شڵێت "نابێ ئه‌مڕۆ میدیا ببێته هۆكارێك بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و پێویسته میدیا به‌به‌رپرسیاره‌تی خۆی هه‌ڵسێت و فاكته‌رێك بێت بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه ئه‌مڕۆ میدیا ئه‌ركێكی زۆر قورسی له‌ئه‌ستۆیه به‌رامبه‌ر ئەو هه‌موو گوشاره‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه."
بڵند ئیبراهیم