ھەولێر-KDP.info- لە یادی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی سیاسی دەکات و، هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانیش بۆ ئەو وڵاتە دەخوازێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تەممووزی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی بە بۆنەی 10ـەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتاکەی تورکیای بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "لە 10ـەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتاکەی تورکیا، ڕێز و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو کەسانەی لە پێناو بەرگریکردن لە دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانی دەوڵەتی تورکیا شەهید بوون".
مەسروور بارزانی جەختی کردووەتەوە، "دەبێت توندوتیژی سیاسی بە هەموو شێوازەکانییەوە ئیدانە بکرێت". ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیوای بەردەوامی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تورکیای دراوسێمان دەخوازین".