Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە ئیمانوێل ماكڕۆن و گەلی فرەنسا پیرۆز دەكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی فرەنسا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكڕۆن و تەواوی گەلی فرەنسا كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردۆتەوە، نووسیویەتی، "لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا، هاوشانی گەلی فەرەنسا بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، برایه‌تى و دیموکراسی به‌رز ڕاده‌گرین کە لەم ڕۆژە مێژوویییه‌دا‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بن".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆمار ئیمانوێل ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکەم، فەرەنسا هه‌میشه‌ دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشێکی جێگەی متمانەی هەرێمی کوردستان بووە".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاندووە، "هەمیشە ئه‌وپه‌ڕى پێزانینمان هەیە بۆ فەره‌نسا كه‌ لە سەخترین قۆناغەکاندا به‌رده‌وام پشتیوانمان و پابەندى چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکانمان بووە".

لە كۆتایی پەیامە پیرۆزباییەكەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، "بەو هیوایەی دۆستایەتیی هەمیشەییی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەمیشە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێت".