هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكوومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، کە نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان ده‌كات و ئه‌ركه قورسه‌كه له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمه."
سروه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان هیچی لێ نه‌گۆڕاوه و پاڵپشتی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییەکان یه‌كجار كه‌می كردووه، حكوومه‌تی عێراقیش وه‌كو پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیەیه نه‌كردووه، كه زیاتر له 300هه‌زار ئاواره‌ی شنگال له هه‌رێمی كوردستانن، ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگالیش جێبه‌جێ نه‌كراوه و حكوومه‌تی عێراق كاری له‌سه‌ر نه‌كردووه، پێویسته ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یە جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌متمانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و ڕێ له مه‌ترسی دروستبوونی گۆڕانی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگیرێت و مافی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت، بۆیه به‌گه‌شبینی له كابینه‌ی تازه‌ی عێراق ده‌ڕوانین و ئومێده‌وارین ئه‌و مه‌له‌فه به‌شێویه‌كی دروست و مرۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك سیاسی."
سروه ڕه‌سوڵ گوتیشی "ئێستا دەستمان پێ کردووە، له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیار له حكوومه‌تی عێراق ئاوڕ له ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بدرێته‌وه، ئاواره‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هه‌بوون له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه، وه‌كو خۆی ماوه و هیچی چاره‌سه‌ر نه‌كراوە، ئاواره‌كان به‌و شێوه‌یه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق به‌جدی کار لەسەر ئه‌و دۆسیەیه بكات، ئێمه‌ش له‌و كابینه‌یه هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌بوون چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق هیچ جۆره خزمه‌ت گوزاریه‌ك دابین ناكات، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌ی زیاتر كردووه، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین به‌یه‌ك چاو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه و خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئاسان نیه، پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكوومه‌تی عێراق، به‌جدی ئاوڕ له‌و دۆسیه بده‌نه‌وه و پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن."
ده‌شڵێت "چه‌ند ڕۆژێكی دیكه ئێمه یادی 12ساڵه‌ی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی ده‌كه‌ینه‌وه، تاوه‌كو ئێستا 27 كه‌مپ له هه‌رێم هه‌یه و دۆخی كوردانی ئێزدی وه‌كو خۆیه‌تی و ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، لەبەر هۆكاری به‌ربه‌ستی ئه‌منی و چه‌ند هۆكاری دیكه خه‌ڵكی شنگال ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیە پێویسته چیتر ئه‌و مه‌له‌فه دوانه‌خرێت و ڕێ له گۆڕینی دیموگرافیای شنگال بگیرێت."
بڵند ئیبراهیم