Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حوسێن بایەزید ھەرکی)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حوسێن بایەزید ھەرکی )مان پێگەیشت.

بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٢ی تەمووزیی ٢٠٢٦