Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP. info-  نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

لە چوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لەنێوان بەڕێزان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە، بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کار بکەن.

لە ماوەی ڕابردووشدا ، لە ئەنجامی ئەو هاریکارییەی نێوان هەردوولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا ڕیکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەر و دەستگیر بکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕ و موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.

لەم چوارچێوەیەدا و لە دوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358 کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەردا گیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردەوام دەبێت لە دریژەدان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و برەودان بە دەستپاکی و سەروەری یاسا.

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2026/7/13