قەتەر-KDP. info- پاشنیوهڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قهتهر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و لهلایهن بهڕێز شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەرهوه پێشوازیى لێ كرا.
سهرۆك نێچیرڤان بارزانى بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی بهڕێز میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هیواى خواست خوای مەزن گیانى کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرهبانیى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنهوایى بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، بهڕێز میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخهمیى هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.